دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی چیبوو؟

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ژمارە 251ی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ژمارە 251ی چوارچێوەکە، گفتوگۆکرا سەبارەت بە پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران و رێکارەکانی هەڵبژاردنی ئەو کەسە، هەروەها دەبێت پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەو کەسە بەشێوەیەک بێت کە دڵنیایی بدرێت لە پێوەرە نیشتمانییە روون و ئاشکراکان لەو کەسەدا، پێویستە کەسەکە لێهاتوویی و توانای ئیدارەدانی دەوڵەتی تێدابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامانی کۆبوونەوەکە، گوێبیستی راپۆرتی دوو لیژنە راسپێردراوەکە بوون، کە چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی پێشتردا پێکیهێنابوون، هەروەها رێککەوتن کرا و بڕیاردرا لەبارەی بەردەوامبوون لەسەر کاری هەردوو لیژنەکە و تەواوکردنی ئەرکەکانیان لەبارەی بابەتی هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان و لەبەرچاوگرتنی ئەو خواستانەی خەڵک لەو کەسەدا دەیانەوێت، کە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share