کۆمسیۆن: بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، ” بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە”.

مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پێشتر لەکاتی وەرگرتنی پەنجەمۆر ئەوکەسانەی لە کۆی 10 پەنجەکەیان زیاتر لە چوار پەنجەیان بخوێندرایەتەوە ئەوە کارتەکەیان بێکێشە بوو، بەڵام ئەوانەی خوار چوار پەنجەیان بخوێندرایەتەوە کارتەکەیان بە نەخوێندراوە هەژماردەکرا”.

وتیشی، “ئێستا ئەوە گۆڕاوە و ئەوەی ئامێرەکە تەنها یەک پەنجەی بخوێنێتەوە کارتەکەی بێکێشە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کامێرایەک بۆ ئامێرەکە زیاددەکرێت، ئەو کەسەی پەنجەمۆرەکەی کێشەی تێدابێت دەتوانێت لە رێگەی روخسارەوە دەنگبدات”.

مەڕوان محەمەد، ئەوەشی وت، “ئەو کەسانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە سەردانی بنکەکان بکەن بۆ ئەوەی گرفتەکەیان بۆ چارەسەربکرێت”.

بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەی رووناکی: نیوەی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

پڕۆژەی رووناکی رایدەگەیەنێت، نیوی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کە پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.…
Total
0
Share