وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی ماندووبوونی هاوڵاتییان، ئاسانکارییەک رادەگەیەنێت.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی ماندووبوونی هاوڵاتییان، ئەمساڵ گۆڕانکاری ریشەیی لە سیستمی حەجدا کراوە و تەواوی نووسینگەکان بە شێوەی “لۆکەیشن” دەخرێنەبەردەست.
باسی لەوەشکرد، ماوەی چەندین ساڵە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە زۆرترین ئاسانکاری پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەین، بەتایبەت لە پڕۆسەی حەج، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ناونیشان و (GPS) ی سەرجەم نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکرایەوە، تاوەکو هاووڵاتییان بەبێ ماندووبوون شوێنەکان بدۆزنەوە و مامەڵەکانیان تەواوبکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار پرۆسەی راگەیاندنی ناوی حاجیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بوو، هەر هاوڵاتییەک ناوی دەرچووبێت، راستەوخۆ لە رێگەی کورتەنامەوە، پیرۆزبایی لێکراوە.