یاسین مەحمود: داوامانكردووە هەر بیانییەك شووقەیەكی كڕی 10 ساڵ ئیقامەی بێ بەرامبەر پێبدرێت

یاسین مەحمود، سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی دەڵێت “داوامانكردووە هەر بیانییەك شووقەیەكی كڕی 10 ساڵ ئیقامەی بێ بەرامبەر پێبدرێت”.

راشیگەیاند، خەڵك 250 هەزار یاخود 400 هەزار دۆلار دەدات بە پاسپۆڕتێك بۆیە دەبێت وابكەین خەڵك كوردستانی خۆش بووێت و لە كوردستان بژی و بۆ ئەو مەبەستەش بە نووسراوێك داوامان لە سەرۆكایەتیی حكومەت كردووە هەر بیانییەك شووقەیەكی كڕی 10 ساڵ مافی مانەوەی لە هەرێم پێبدرێت.

وتیشی، “لە ماوەی رابردوودا داوامانكرد رسووماتی تاپۆ كەمبكرێتەوە لە 3% ەوە كرایە 1% جووڵەی خستە بازاڕی خانووبەرەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان پشووی زانکۆی سلێمانی درێژکرایەوە

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی ‏زانکۆ، پێنج ڕۆژ پشووی سەری ساڵ درێژدەکرێتەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی…
Total
0
Share