محەمەد شیاع سودانی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران دەستنیشانکرا

ئەندامێکی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

قوسەی مەحبوبە ئەندامی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، ئێمە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەمان وەک کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەستنیشانکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە لایەنەکانی دیکەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین بەتایبەت ئەوانەی لە 25 کورسی زیاتریان هەیە، کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانبکەن.

هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 46 کورسیان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەەی و 1.3 ملیۆن دەنگیان لە هەڵبژاردنەکان بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: زیاتر لە دوو ملیۆن كارتی نوێ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌نگده‌ران بكرێن

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی نوێ ئاماده‌ن‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌نگده‌ران…
Total
0
Share