وەزیری کار: زیاتر لە 200 هەزار کرێکار بیمەی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار ڕایگەیاند کە زیاتر لە 200 هەزار کرێکار لە عێراقدا بینەی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، هەڵمەتی پشکنین لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەستیپێکردوە بۆ پەرەپێدانی داهاتی سندوقی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لەگەڵ بەڕێوبەری فەرمانگەکانی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتیی جەختیکردەوە لەوەی پێویستە سەرجەم ئەوانەی لە دەزگا میدیاییەکاندا کاردەکەن بە هەر ناونیشانێک بێت بیمەی کۆمەڵایەتیی بیانگرێتەوە”.

هەروەها جەختیکردەوە لەوەی، کارمەندانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی و تەلەفۆن، کۆلێژ، زانکۆ و نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەبێت بیمەی کۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە.

عادل ڕکابی ئاشکرایکرد، “ئەو کرێکارانەی تاوەکو ئێستا لە فەرمانگەکانی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتیی ناویان تۆمارکردوو ژمارەیان 570 هەزار کرێکارە وتی، “وەزارەت لە ئێستادا دەتوانێت 208 هەزار کرێکار بگرێتەخۆ”.

ڕایگەیاند، “چالاکییەکی فراوانی چاودێری و پشکنینی توانا و داهاتی سندوقی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتییمان دەستپێکردووە، هەروەها کاردەکەین بۆ هۆشیارکردنەوەی کرێکاران و کاردمەندانی کەرتی تایبەت بۆ تێگەیشتن لە گرنگی بیمەی کۆمەڵایەتیی”.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم ئەگەری تەرزە بارین هەیە

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لەماوەی ساڵێکدا زیاتر 100 ژن خۆیانکوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە كۆچكردن لە سێ پارێزگای عێراق دەستیپێكردووە

دانیشتووانی سێ پارێزگای عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە كۆچكردن تیایدا دەستیپێكردووە. نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا…
Total
0
Share