بەرپرسێکی رەوتی حیکمە: مستەفا کازمی یەکێکە لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق

بەرپرسێکی رەوتی حیکمە رایدەگەیەنێت، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ پۆستەکە.

فەهد جبوری، بەرپرس لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، نوری مالیکی، هادی عامری، مستەفا کازمی، عەدنان زورفی، ئەسعەد عیدانی، حەمید شەتری و قاسم ئەعرەجی، کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی تایبەتمەندیان پێکهێناوە و لە هەفتەی داهاتووەوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا دەکات.

وتیشی، کازمی پەیوەندییەکی باشی نێودەوڵەتیی هەیە و بۆ ئەم دۆخە دەگونجێت، لە ناوخۆشدا کێشەیەکی ئەوتۆی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە، بۆیە ئەو یەکێکە لە کاندیدە دیارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share