جومانە غەلای: 36 تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دراون

وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، 36تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دراون.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو کۆتایی دەوامی رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2025، 36 تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دراون.

رۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوکردەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدانی لە ئەنجامەکانی دەنگدان کردەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

حكومەتی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی ناردنی ئەو بڕەپارەیە بڵاودەكاتەوە كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێدراوە و ئاشكراشیدەكات،…
Total
0
Share