قوباد تاڵەبانی: هیواخوازین حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هیواخوازین بەپێی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە حکومەتێک پێکبهێندرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییانی عێراقدابێت و مافەکانی هەموو پێکهاتەکان تیایدا پارێزراوبێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا و نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا و محەمەد ئەلحەسان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، کۆبووەوە.

لە هەر سێ کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەولێر بەڕێوەچوون، تاوتوێی دۆخی عێراق لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ خەڵکی عێراق وەسفکرد و هیوای خواست بەپێی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە حکومەتێک پێکبهێندرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییانی عێراقدابێت و مافەکانی هەموو پێکهاتەکان تیایدا پارێزراوبێت.

قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، کە پێویستە ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی هەرێم و عێراق چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بێت بەپێی دەستوور و رایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەکان دەرگا دەکاتەوە بەرەو عێراقێکی سەقامگیرتر و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی ئابوری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان.

سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا، جێگری سەرۆکوەزیران بە پێویستی زانی لایەنە کوردستانییەکان لە رێگەی گفتوگۆی بونیادنەرانەوە لەسەر بەرنامە و پلانی هاوبەش رێکبکەون و بە یەکڕیزییەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکەونە دانووستانەوە بۆ ئەوەی باشتر بتوانن داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی شاندە پەرلەمانییەكە: توركیا پەكەكەی كردووەتە بیانوو بۆ داگیركردنی هەرێم

ئەندامێكی ئەو شاندە پەرلەمانییەی ماوەی دووڕۆژە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمن ڕایدەگەیەنێت، لەو سەردانانەی بەمەیدانی ئەنجامیانداوە بۆیان دەركەوتووە، توركیا…
Total
0
Share