زۆرینەی ماڵپەڕەکانی جیهان کێشەیان تێکەوت

بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە کۆمپانیای Cloudflare ی ئەمریکی بەشێکی زۆر لە ماڵپەڕەکان لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان لەکارکەوتن.

لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە هەزاران سکاڵا لەسەرانسەری جیهانەوە دەربارەی کێشە لە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکان لە ناویاندا پلاتفۆڕمی ئێكس و چات جی پی تی دروستبوون.

سەرجەم ئەو ماڵپەڕ و پلاتفۆرمانەی ئەمڕۆ کێشەیان بۆ دروستبووە لەلایەن کۆمپانیای Cloudflare ی ئەمریکییەوە کاری پاراست و خێرا کارکردنیان بۆ دەکرێت، بەهۆی دروستبوونی کێشە لە کۆمپانیاکە ئەوانیش رووبەڕووی گرفت بوونەتەوە.

کۆمپانیای Cloudflare ئاشکرایکرد، تیمە ئەندازیارییەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share