حكومەتی هەرێم: 400 مۆلیدەی ئەهلی كوژێندرانەوە كە یەكسانە بە نەهێشتنی 60 هەزار بارهەڵگر

حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 400 مۆلیدەی ئەهلی بەهۆی پڕۆژەی رووناكییەوە كوژێندرانەوە و ئەمەش هەنگاوێكە بۆ كۆتایهێنان بە كاری مۆلیدەكان.

حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەنگاو بەرەو كۆتاییهێنان بە كاری مۆلیدەكان دەنێین و لەگەڵ چوونە ناو ساڵی 2026 كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی پڕۆژەی رووناكییەوە تا ئێستا زیاتر لە 400 مۆلیدەی ئەهلی لە هەولێر كوژێندرانەوە و ئەمەش یەكسانە بە نەهێشتنی 60 هەزار بارهەڵگر لەسەر شەقامەكان.

باسی لەوەشكردووە، نزیكەی پێنج هەزار مۆلیدەی ئەهلی لە سەرتاسەری كوردستان هەن، بەڵام كارپێكردنیان تا ئێرەیە و لە ئێستاشدا نزیكەی 90 هەزار خانوو و شوێنی كار لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە، كارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: بە شەهیدبوونی پۆلێک جوامێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەناخی دڵەوە خەمباربووین

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بە شەهیدبوونی پۆلێک جوامێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەناخی دڵەوە خەمباربووین. مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە…
Total
0
Share