بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە سەرمەشقی پاراستنی زمانی کوردی بوون.

دەشڵێت، “زمانەکەمان شوناس و ناسنامەمانە، ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دەکەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژە بەوەشدەکات، “ئەرکی هەموولایەکمانە پەرەی پێبدەین و هاوکاری هەموو ئەو پێنووسانەش بین کە زمانەکەمان لە شێواندن دەپارێزن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە…
زیاتر ببینە

قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە، پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر دەستیپێکرد. بڕیارە ئەمڕۆ کە قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی…
Total
0
Share