سبەی سەرۆک کۆمار واژوو لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە، سەرۆک کۆماری عێراق واژوو لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش واژووکردنی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، پرۆژەیاساکە رەوانەی وەزارەتی دادی عێراق دەکرێت.

وتیشی، پاش 15-20 رۆژ لە رەوانەکردنی بۆ وەزارەتی داد، پرۆژەیاساکە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەکرێتەوە و بەرەسمی هەڵەبجە دەبێتە پارێزگا.

دوێنێ یەکشەممە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كگۆرك چی بۆ عێراق و هەرێم پێبوو؟
لە هەرێمی كوردستان تەنها لەگەڵ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ‏خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێكی ‏یاوەری،…
Total
0
Share