بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، تێچووی حەجی ئەمساڵ حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینارە بۆ هەر حاجییەک.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، تێچووی حەجی ئەمساڵ حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینارە بۆ هەر حاجییەک، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه ده‌توانن به‌یانی سه‌ردانی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مساڵ گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجیانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به رێگەی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن.
ئاشکراشیکرد، سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج، پێویسته بڕه پاره‌ی دیاریكراو ئاماده بكه‌ن كه 7 ملیۆن و 100 هەزار دینارە، له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپی ره‌نگا و ره‌نگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره كۆپی بكرێت دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی تێچووی حه‌ج رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 27 ی 11 ده‌بێت.