کەی دووەم شەپۆلی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات؟

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتەوە، کۆتایی پێهات لە هەندێ ناوچەدا، بڕی باران نزیکبووەوە لە 200 ملیم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەی سێشەممەوە، پلەی گەرمی 3 تا 4 پلە، بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگەش، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، بە کەشێکی سەقامگیردا تێدەپەڕن و ئەگەری هاتنی باران بۆ ناوچەکەمان نابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکان، ئەگەر هەیە لە کۆتایی ئەم مانگەوە بۆ سەرەتای مانگی 12، شەپۆلەکانی بارانبارین لە هەردوو دەریای ناوەڕاست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان، دەستپێبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان: لە هەوڵداین سەرجەم ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکانی سنوورەکە تۆماربکەین

وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین سەرجەم ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکانی سنوورەکەمان تۆماربکەین و لە ئێستا کار لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێکردنی…
زیاتر ببینە

پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دا

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان پێشكەشی دادگای پێداچوونەوە كرد، لەسەر بڕیاری پەسەندكردنی سزای زیندانیكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان…
زیاتر ببینە

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان: کاندید هەیە پۆستەری بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە       

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژینگە لەسەروو هەمووشتێکەوە، کاندید هەیە پۆستەری هەڵمەتی بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە و زیانی…
Total
0
Share