کارەبای سلێمانی بۆ خاوەن باخەکانی سیتەک و چوارتا: کارەباکانتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی خاوەن باخەکانی سیتەک و چوارتا کردووە و رایدەگەیەنێت کە ئەگەر لە ماوەیەکی دیاریکراودا سەردانی فەرمانگەی کارەبای چوارتا نەکەن، کارەباکانیان دەبڕدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، فەرمانگەی کارەبای چوارتا ئاگاداری ھەموو خاوەن باخەکانی سنووری کارەبای چوارتا و سیتەک دەکات، بە تایبەت ئەو ھاوبەشانەی لەبەرواری ھاوبەشی کردنیانەوە تائێستا پسوڵەی کارەبایان بەدەست نەگەیشتووە، لەبەرواری (٢٠٢٣/٦/٤) بۆ (٢٠٢٣/٦/١٥) سەردانی فەرمانگەی کارەبای چوارتا بکەن.

داوایان لێدەکات کە لەکاتی سەردانکردنی فەرمانگەکە پسوڵەی هاوبەشیکردنیان پێبێت، بە پێچەوانەوە کارەباکانیان دەبڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێمن میرانی: كامێرای پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50 %ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، كامێراكانی پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50٪ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە.…
Total
0
Share