کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، سبەینێ لە زۆرینەی ناوچەکان تەم دروستدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت کاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینە لە درەنگانی ئەمشەو کۆتاییبێت.
دەشڵێت، لە کاتەکانی بەیانیی زوودا دیاردەی تەم لە زۆربەی ناوچەکان روودەدات مەودای بینین کەمدەبێتەوە هەندێک کات دەگاتە 2 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.