رۆژانە 320 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بەرهەمدەهێندرێت

کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرایدەکات، پاش ساڵانێک لە نائارامی، ئێستا کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە دۆخێکی جێگیری بەرهەمهێناندان.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، پاش ساڵانێک لە دۆخی ناجێگیری و تێکچوونی ئاسایش لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک، ئێستا دۆخی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان ئاسایی بووەتەوە و رۆژانە ئاستی بەرهەمهێنانیان دەگاتە 320 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی کارە تەکنیکی و ئیدارییەکان بەباشی بەڕێوەدەچن، لە هەریەک لە کێڵگەکانی بای حەسەن، هاڤانا، خەباز، جمبور، ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە ئاستی %71ی قۆناغی پێش ساڵی 2023.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share