وتەبێژی سودانی: هێرشەكەی هەولێر زیانی گیانی و ماددی هەبووە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئیدانەی هێرشەكەی ئەمڕۆی هەولێر دەكات و ئاشكرایدەكات، بریندار و پەككەوتنی كاری فڕۆكەخانەی شارەكەی لێكەوتووەتەوە.

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە پەیامێكدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق درێژە بە هەوڵە چڕەكانی دەدات بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات، جێگیركردنی بنەماكانی دەوڵەت و كاركردن لەسەر پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی هێزە ئەمنییەكان.

وتیشی، “لەم نێوەندەدا، گروپەكانی دەرەوەی یاسا هەوڵ بۆ هێرشكردنەسەر بنكە عێراقییەكان دەدەن، كە لە هەندێكیاندا راوێژكار و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەن” لەنێویاندا ئەو هێرشەیە كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێی ناردنی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبرێژكراوەوە بوو لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

لیوا یەحیا رەسول لە پەیامەكەیدا ئاشكرایكرد، كە هێرشەكە بەركەوتن و بریندار و پەككەوتنی كاری فڕۆكەخانەكەی لێكەوتووەتەوە، جگە لە كاریگەری لەسەر كاتی گەشتە مەدەنییەكان.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەم جۆرە كارە تاوانكارییانە ئامانج لێیان زیانگەیاندنە بە بەرژەوەندییەكانی عێراق و پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی.

لەگەڵ ئیدانەكردنیشیدا، جەختدەكاتەوە لەوەی هێزە ئەمنییە عێراقییەكان پشتبەست بە هەوڵە هەواڵگرییەكان دەگەنە ئەنجامدەرانی هێرشەكە بۆ رادەستكردنیان بە دادگا تا سزای عادیلانە وەربگرن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرایە ئامانج.

بابەتی پێشتر

یەكەم جارە لە چەند دەیەی رابردوودا.. زستانی ئەمساڵی كەنەدا سەوز دەنوێنێت

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو "تیرۆرست" رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تیرۆر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تيرۆر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای…
Total
0
Share