بافڵ جەلال تاڵەبانی: یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە بۆ سلێمانی، یادی 241 ساڵەی بوونیادنانی شاری شاران دەکەینەوە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە و پێشەنگی قـ.ـوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە، ئێمە بە شوێن باوک و باپیرانماندا هەنگاو دەنێین و بەردەوام لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی دەبین و وەفادارین بەرامبەریان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەڵێت، وەک هەمیشە خزمەتکردنی سلێمانی بە کاری لەپێشینەمان دەمێنێتەوە و لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەمان پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی گەشتر دەنێین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share