سودانی بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە: بەپارێزگاکردنی شارەکە ئەرکێکی ئەخلاقییە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 35 ساڵەی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا رایگەیاندووە، لە یادی ئەو تاوانە گەورەیەدا بە پارێزگاکردنی شاری هەڵەبجە ئەرکێکی ئەخلاقییە لە پێش هەموو شتێکەوە.

لە پەیامەکەی محەمەد شیاع سودانیدا هاتووە، “ئەمڕۆ یادی یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دەکەینەوە کە رژێمی لەناوچووی بەعس ئەنجامیداوە”.

سودانی دەڵێت، “لەم یادەدا بڕیارەکەمان لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەپارێزگاکردنی ئەو شارە قوربانییە پێش هەموو شتێک ئەرکێکی ئەخلاقییە”.

وتیشی، “ئێمە هەوڵی تەواو دەدەین خزمەتکردنی ئەو شارە زوڵم لێکراوە لە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتەکەمان بێت”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەرێمی کوردستان رۆڵی هەبێت لە دامەزراوەی سۆمۆ

بابەتی دواتر

کەشناسی: تەرزە و لێزمەباران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share