راگەیەندراوێك لە بانكی ناوەندیی عێراقەوە

بانكی ناوەندیی عێراق دەنگۆی داخستنی دەروازەكانی سەكۆی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار و راسپاردنی بە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو رەتدەكاتەوە.

بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، كار لەسەر فراوانكردنی دابینكردنی پارەی كاش لە رێگای چەند كەناڵێكەوە دەكات لەوانەش ئامێری ئەی تی ئێم، ئامێری پارەدانی كاش ناسراو بە “پی ئۆ ئێس”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە داخستنی دەروازەكانی فرۆشتنی دۆلار دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share