فڕۆكەكەی كازمی بەرەو لەندەن بەڕێ كەوت

شاندە باڵاكەی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی كازمی وڵاتی ئەڵمانیای جێهێشت و بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوت، بڕیارە لەو وڵاتەش چاوی بە گەورە بەرپرسان بكەوێت و زنجیرەیەك دیدار ساز بكات.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەكەم لە ئەڵمانیا چەند دیدارێكی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ساز كرد، ئەمشەو فڕۆكەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاڕاستەی لەندەنی گرتەبەر.

بڕیارە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، كازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەش كۆببیتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share