کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەوی شەممە تاوەکو رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیردەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی هەردوو نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، رێکەوتی 14ی تشرینی دووم تاوەکو 17ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیردەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانمان دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکە سەرەتا بە نمەباران دەستپێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی زیاددەبێت و هەندێکجار هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، بەجۆرێک تاوەکو رۆژی رۆژی یەکشەممە 10 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، هەروەها چالاکبوونی خێرایی با لە ئارادایە و تاوەکو 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕوات.

له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌پۆڵه‌دا برى بارانبارینى پێشبینیكراو به‌مشێوه‌یه‌‌ ده‌بێت: 

– پارێزگای هه‌ولێر بۆ سه‌نته‌رى شار 25- 30 ملیم بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان 50-55 ملیم
– پارێزگای دهۆک بۆ سه‌نته‌رى شار 40 -50 ملیم  بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان 70-80 ملیم به‌تایبه‌تى ناوچه‌ سنووریيه‌كان
– پارێزگای سلێمانى بۆ سه‌نته‌رى شار  35-40 ملم بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان  40-45 ملیم
– پارێزگای كه‌ركوک بۆ سه‌نته‌رى شار 50-55 ملیم
– ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران  50-60 ملیم
– ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ  60-70  ملیم
– ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌رین  60-70  ملیم
– ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان 30-40 ملیم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە رەزامەندیی سودانی؛ پەلەدەکرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی رەزامەندیی دەربڕیوە لە پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان. سروە محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share