رۆشنبیریی سلێمانی: سەرەتای ساڵی ئایندە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاروایە سەرەتای ساڵی ئایندە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سلێمانی بەڕێوەبچێت.

موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵدەدەین لە مانگی چواری ساڵی ئایندە، بە دروشمی ‘بەباڵیۆزکردنی فیلم’، فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سلێمانی ئەنجامبدەین.

وتیشی، هەوڵدەدەین ئەو بۆشاییەی لەم بوارەدا دروستبووە، لە رێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە بتوانین پڕیبکەینەوە، هەروەها هاندانێکیش بێت بۆ سینەماکاران تاوەکو بتوانن کاری نوێ دروستبکەن.

لەبارەی چۆنیەتیی بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەمڕۆوە سینەماکاران دەتوانن فیلمەکانیان بنێرن و مەرجی سەرەکیی بریتییە لەوەی ناوەڕۆک و چیرۆکی فیلمەکە کوردی بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان: دەرماڵەی 150 هەزار دیناری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
Total
0
Share