داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە

بە گوێرەی داتاکان، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 18-1-2025 تا 24-1-2025، بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 18ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە.

87%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە وەک ئەوەی لە داتاکاندا خراوەتەڕوو.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نێردەی  تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان…
Total
0
Share