لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگەی کەلار – دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون، کە بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتووە، لەسەر پردی گوندی ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون و دوو لە بریندارەکان ئافرەتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنوور، دوو لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە قەزای کەلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: چوار هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێم تۆمارکراون

بێستون شەهید جەبار بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، چوار هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە سەرانسەری هەرێم…
Total
0
Share