پەروەردەی چۆمان پشووی راگەیاند

پەروەردەی چۆمان رایگەیاند، بەهۆی رەوشی کەشوهەواوە، بڕیاردرا سبەی پشووی رەسمیی بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی پێشبینیکراوی کەشوهەوا و بە راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامیەتی چۆمان و بەرێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سۆران، سبەی سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان پشووی رەسمییە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بەهۆی نالەباریی کەشوهەواو و دابەزینی پلەی گەرمییەوە، سبەینێیان کردووە بە پشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەفر و سەرماوە هاوڵاتییەک لە دەربەندیخان گیانیلەدەستدا و برایەکیشی برینداربوو

بەهۆی كاریگەری و لێكەوتەكانی بەفربارین و بەستنی شەقامەكان و سەرماوە، هاوڵاتییەك لە دەربەندیخان برینداربوو، لەكاتی بەهاناوەچوونیدا لەلایەن برایەكییەوە،…
Total
0
Share