تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکان دۆزرایەوە

دوای سێ رۆژ، تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکان دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانیی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکانمان دۆزییەوە.

وتیشی، ئێستا  تەرمەکە بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی دەبەین بۆ ئەوەی توێکاری بۆ  بکرێت.

رۆژی 23ی تشرینی یەکەمی 2023، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی بەڕەگەز عەرەب لە ئاوی دوکان خنکا، دانیشتووی بەغدایە و لەگەڵ براکەی چووبوونە دوکان، بەڵام لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share