روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی ئاساییە و بۆریی هێڵی دوو نەشكاوە.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەشكردنی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی ئاساییە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە شكانی بۆریی هێڵی دوو دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە پێدانی ئاو بە هاوڵاتییان بەردەوامە و ئەگەر دابەشكردنی ئاو لە پێشتردا لە كاتی خۆیدا نەبووبێت بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی سەرچنارەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی: لیژنەیەک بۆ ئەو تۆمەتانە پێکبهێندرێت کە ئاراستەی نێچیروان هەرکی کراون

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی پەیامێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەژێر ناوی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی قەزای خەباتی یەکێتی،…
Total
0
Share