داواکاری گشتیی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد

داواکاری گشتیی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنـ.ـیامین ناتـ.ــ.ـانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و 37 بەرپرسی دیکەی ئیسرائیلی دەرکرد.

نووسینگەی داواکاریی گشتیی تورکیا لە نووسراوێکدا رایگەیاند، بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینـ.ـۆساید، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتـ.ـانیاهۆ و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئیسرائیلی دەرکراوە، لەناو ئەو 37 بەرپرسەشدا ئیسـ.ـرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و ئیتـ.ـمار بێن گڤیر، راوێژکاری باڵای نیشتمانیی ئیسرائیلی تێدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی داواکراوەکان 37 کەسن و لە ئاییندەیەکی نزیکدا ناوی هەموویان ئاشکرادەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بێمانایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێهیوایی خۆی لە دانوستانی ئەتۆمیی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێك باس لەو بڕە پارەیە دەكات كە سعودیە بۆ “سپیكردنەوەی ئابڕوی” خۆی خەرجیكردووە

ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، سعودیە ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە بۆ ئەوەی “ئابڕوی خۆی سپی بكاتەوە”.…
Total
0
Share