وەزیری پەروەردەی هەرێم: ئەمڕۆ وێبسایتی بەراوردکاری رادەگەیەنین

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وێبسایتی بەراوردکاری رادەگەیەنرێت و بۆ هەمووان کراوەیە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “دەستکراوە بە ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی ورد بە پرۆگرامەکانی خوێندن و پرۆسەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، هەروەها گۆڕانکاریی ریشەیی لە پرۆگرامەکانی خوێندن ئەنجامدراوە و هەموو پرۆگرامەکانی خوێندن پێداچوونەوەی وردیان بۆ کراوە، یان داڕێژراونەتەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ سەردەمی ئێستا بگونجێنین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، وێبسایتی بەراوردکاری رادەگەیەنین، کە لە رێگەیەوە هەمووان دەتوانن ئەو گۆڕانکارییانە ببینن کە لە پرۆگرامەکانی خوێندن ئەنجامدراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share