بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھیوادارم لەم مانگەدا هەوڵەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن.

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن تاوەکو داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بەدیبهێنین و بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوایکردووە، “خوای گەورە گەل و وڵاتمان بپارێزێت و رۆژوو و خواپه‌رستيى هەموولایەک قبووڵ بکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: بە زووترین کات خوێندن لە قوتابخانەکانی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە

پەروەردەی سلێمانی، رایگەیاند، بە زووترین کات خوێندن لەو قوتابخانانەی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە کە بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و بریندارکردنی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هێرشیان کردبووە سەر کەسێک و برینداریانکردبوو. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share