هاتوچۆی هەولێر: بەهۆی پێچکردنەوەیەکی هەڵەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر سەقامی 40 مەتری بەهۆی هەڵە پێچکردنەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، “ڕوداوەکە کاتژمێر 5:35 خولەکی بەیانی لەسەر شەقامی 40 مەتری ڕویداوە، بەهۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ پێچیکردووەتەوە و چووەتە سەر سەقامی سەرەکی بەبێ دڵنیابوونەوە بووبەهۆی پێکدادانی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا”.

بەپێی وتەبێژی هاتوچۆ، “ڕوداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی گلایزەر کە بەهەڵە چووەتە سەر ڕێڕەوی سەرەکیی ئۆتۆمبێلێکی هیۆندا و بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەوە تووشی پێکدادان بوون و شۆفێری هیۆنداکە گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینیشی برینداربوون”.

فازڵ حاجی داوا لە شۆفێران دەکات هیچ کاتێک درەنگانی شەو و بەیانیان کە شەقامەکان چۆڵن نەیکەن بە دەرفەتێک بۆ پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتوچۆ چونکە لە هەموو کاتێکدا ئەگەری بوونی ئۆتۆمبێل هەیە ئەگەر کەمیش بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەیسی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری لەبارەوە دەدرێت

یەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لەبارەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و…
Total
0
Share