بزانە چۆن.. هەستکردن بە ماندوویی یەکێکە لە نیشانەکانی شێرپەنجە

گرێ شێرپەنجەییەکان تا زیاتر بمێننەوە، بەرهەڵستییان بەرامبەر بە دەرمان زیاتر دەبێت، بەڵام بەهۆی ناڕوونیی نیشانەکانیشیەوە، ئاسان نییە بە زوویی درک بە هەبوونی ئەم نەخۆشییە بکەین لە جەستەدا.

ماندوویی یەکێکە لەو حاڵەتە سەرەکییانەی لەگەڵ شێرپەنجەدا سەرهەڵدەدات.

ئەم ماندوویی و بێهێزییە دەکرێت نیشانەیەکی نەخۆشییەکە بێت، یان دەکرێت پەرچەکردارێکی جەستەیی بێت بەرامبەر بە چارەسەرەکانی شێرپەنجە.

بەپێی چەند پسپۆڕێکی تەندروستیی بەریتانی ، کێشەی لەخەوهەڵسان و نەتوانین بەو کارە، دەکرێت نیشانەی شێرپەنجە بێت. ئەمانەی خوارەوەش چەند نیشانەیەکی دیکەن.

کەمیی وزە، بە جۆرێک کە ڕەنگە بتەوێت بەدرێژایی ڕۆژەکە لەناو جێگادا بمینیتەوە.

کێشەی نوستن.

هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

ئازاری ماسولکەکان، بە جۆرێک ڕەنگە قورسبێت بە قادرمەدا سەربکەویت یان چەند ماەودایەکی کەم بە پێ بڕۆیت.

تەنگەنەفەسی لەدوای ئەنجامدانی چەند کارێکی ئاسایی، وەک خۆشۆردن یان ڕێکخستنی جێگەوبان.

کێشەی وردبوونەوە لە شتەکان، تەنانەت کاتی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن یان دواندنی هاوڕێیەک.

کێشەی بیرکردنەوە بە ڕوونی و کێشەی بڕیاردان.

چیدی ناتەوێت ئەو کارانە بکەیت کە پێتخۆشنین.

هەستی نەرێنی بەرامبەر بە خۆت و ئەوانی دیکە.

بابەتی پێشتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

لە هەولێر كەسێك تەقەی لە ماڵە خەزورانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share