میدیاى ئێرانى: هیچ گرژییەکى سەربازى لەگەڵ ئەمریکا لەئارادا نییە

میدیاکانى ئێران لە زارى بەرپرسێکى وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەکى بوونى بارگرژیی سەربازى لەنێوان تاران و واشنتن لەئاردانییە.

بەرپرسە ئێرانییەکە، کە ناوى نەهێنراوە، بە کەناڵى “ئەلمەیادین”ى راگەیاند، ئامانجى ئەمریکا فشارکردنەسەر ئێرانە بۆ سازشى زیاتر لە دانوستانە ئەتۆمییەکان و پەسەندکردنى پێشنیارەکانى ئەمریکا.

ئێوارەى دوێنێ ژمارەیەک میدیاى جیهانى بڵاویانکردەوە، ئەمریکا کارمەندانى باڵیۆزخانەکانى لە عێراق و چەند وڵاتێکى دیکە بۆ کشانەوە ئاگادارکردووەتەوە و، ئەمەش پێشبینیی مەترسیی ئاڵۆزبوونى دۆخى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هێنایە ئاراوە.

بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا دانوستانە ئەتۆمییەکان لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێراندا دەستپێبکاتەوە، بەپێى ئەو زانیارییانەش کە دزەى پێکراوە تاران ئامادەکارى دەکات بۆ پێشکەشکردنى پێشنیارى نوێ، پاش رەتکردنەوەى پێشنیارەکەى پێشوو لەلایەن واشنتن-ەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتيی كۆمار: ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەین

سەرۆكایەتیی كۆمار راگەیەندراوێك لەبارەی تەقینەوەكانی پارێزگای كرمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵادەكاتەوە و ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات. سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share