دیک چێنی کۆچیدوایی کرد

دیک چێنی جێگری سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ریچارد بروس چێنی جێگری سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

دیک چێنی لە ساڵی 1941 لە ئەمریکا لەدایکبووە، کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی تەواوکردووە، لە ساڵی 1989 کرایە وەزیری بەرگریی ئەمریکا و دواتر کاتێک لە ساڵی 2000 جۆرج بوش وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا، چێنی کرد بە جێگری خۆی.

دیک چێنی هەرچەندە لای زۆرینەی خەڵكی وڵاتەکەی پەسەند نەبوو، بەڵام بە بەهێزترین جێگری سەرۆک لە مێژووی ئەمریکا هەژماردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی  F-16بووە هۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە کارەکەی

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بڕیاری دوورخسنتەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیای دەرکرد. دوورخستنەوەی میکۆلا…
Total
0
Share