رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا و بووەهۆی برینداربوونی حەوت کەس

لەبەردەم نەخۆشخانەی فاروق رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، “کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا، بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون و باری تەندروستی دووانیان ناجێگیرە”.

چەند شایەتحاڵێکی رووداوەکە باسیان لەوەکردووە، هۆکاری رووداوەکە بەهۆی خێراییەوە بووە و سەرجەم سەرنشینەکان برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share