لە بەغداوە دوا بڕیار لەسەر مووچە دەدرێت

جگە لە پارتی، فراكسیۆنە كوردییەكان واژوویان كۆكردەوە بۆ زیادكردنی بڕگەیەكی تایبەت بە مووچە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد و جگە لە پارتی، فراكسیۆنە كوردییەكان واژوویان كۆكردەوە بۆ زیادكردنی بڕگەیەكی تایبەت بە مووچە لە دانیشتنەكە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، وا بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دادگای فیدراڵیی عێراق كۆببێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەهێنرێتەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران واژوو بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەکەنەوە. چرۆ…
Total
0
Share