وەزیری دەرەوەی تورکیا: لەسەر دۆسیەی ئاو لەگەڵ عێراق رێککەوتین

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەبارەی دۆسیەی ئاوەوە لەگەڵ عێراق گەیشتووینەتە رێککەوتنێک کە لە ناوچەکەدا وێنەی نییە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقیەکەی رایگەیاند، “لەسەر دۆسیەی ئاو لەگەڵ عێراق گەیشتینە رێککەوتنێکی کەموێنە، بەم رێککەوتنە زۆرێک لە کێشەکانی ئاو چارەسەردەکرێن، ئەم رێککەوتنە رێگە خۆشدەکات کە چاکسازی لە ژێرخانی کەرتی ئاوی عێراقدا ئەنجامبدرێت، تورکیاش پابەندی رێککەوتنەکە دەبێت”.

دەشڵێت، “دەبێت هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هەردوولامان لە زۆر پرس و دۆسیەدا بگاتە بەرزترین ئاست، تاوەکو بگەینە کۆمەڵێک بەرژەوەندی هاوبەش”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە…
Total
0
Share