خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیای تورکیا کۆمەڵکوژ کران

خێزانێکی کوردی حەوت کەسی لە شاری کۆنیای تورکیا لەلایەن چەند توركێکەوە هێرشیانکراوەتەسەر و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە کۆمەڵکوژ کراون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، خێزانە کوردەکە لە حەوت کەس پێکهاتوون و سەرجەمیان لەو هێرشەدا کوژراون، ڕووداوەکە لە شارۆچکەی مەرامی سەر بە شاری کۆنیای تورکیا ڕوویداوە و خانووی ئەو خێزانە کوردەش سوتێنراوە.

بەپێی سەرچاوەکان، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە بە چەک کوژراون.

پێشتر لە بەرواری 13ی ئایاری ڕابردوو خێزانێکی کوردی خەڵکی شاری هەولێر لە شاری مێرسینی تورکیا لەلایەن ژمارەیەک تورکەوە هێرشیان کرایەسەر و باوک و کوڕێکی 12 ساڵی خێزانەکە بریندارکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی: ڕۆژانی هەینی و شەممە دەرگامان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوەیە

سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ و بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم جوتیارانی دەڤەرەکە کردەوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵیان.…
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share