ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
هەر ئەمڕۆ، مووچەی مانگەکانی هەشت و دووی ئەمساڵی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت، کە لەدوای 1ـی 7ـی 2025ـەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە بە وتەی وەزارەتی دارایی، شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.