تیمی غەواسی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن گەیشتنە هەڵەبجە

تیمی غەواسی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن گەیشتنە سنووری هەڵەبجە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، تیمی غەواسی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی یەكێك لەو دوو كەسەی لە پۆندی پریس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە خنكاون گەیشتوونەتە شوێنەكە و لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تەرمەكەدان.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ دووشەممە، دوو كەس لە كاتی مەلەكردندا لە پۆندی پریس لە هەڵەبجە خنكان و توانرا یەكێك لە تەرمەكان بدۆزرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا چارەنووسی تەرمەكەی دیكەیان نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك گلەیی و نیگەرانییەكانی پەروەردەی هەرێمی گەیاندە كازمی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانی و داواكارییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی گەیاندووەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share