ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی ‏ئامارەکە نزیکەی دوو ملیۆن و 50 هەزار ژەمە ڤاكسین بەكارهێنراون، زیاتر لە حەوت ‏هەزار کەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.‏

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ‏دەڵێت، ئێستا پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین “ژەمی زیادەکی” بەپێی ڕێنمایی تایبەت ‏بەردەستە، هەروەها 180 ناوەندی ڤاکسین دابەشکردن و 45 تیمی گەڕۆک کاردەکەن ‏لەسەر دابەشکردنی سێ جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ڕێگەپێدراو لە هەرێمی کوردستان. ‏

ئامارەکە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی ئاشکراکردووە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ‏کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان 389 هەزار و 901 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ‏ژمارەیە تائێستا 373 هەزار و 953 کەسیان چاکبوونەتەوە و حەوت هەزار و 166 ‏کەسیش گیانیان لەدەستداوە.‏

هەروەها نزیكەی دوو ملیۆن و 50 هەزار ژەمە ڤاكسین دابەشكراون و ئێستا نزیكەی ‏‏771 هەزار ژەمە ڤاكسین بەردەستن.‏

ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:‏

یەکەم: ڕەوشی کۆرۆنا لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا

پشکنینی  ‏PCR: 3,743,772‎

تووشبووان: 389,901‏

چاکبووان: 373,953‏

نەخۆش تائێستا: 8,776‏

نوستن لە نەخۆشخانە: 46,878‏

مردن: 7,166‏

دووەم: پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین

سێ جۆری ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆرۆنای کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەستن.‏

ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) بەپێی ڕێنمایی تایبەت دەدرێَت.‏

‏6,171,083 هاوڵاتیی هەرێم بەگشتی

‏3,255,980 هاوڵاتیی (سەرووی 18 ساڵ)‏

‏4,366,500 هاوڵاتیی (سەرووی 12 ساڵ)‏

‏ 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەن.‏

‏2,820,509 ژەم دابینکراوە.‏

‏2,049,565 ژەم بەکارهاتووە.‏

‏770,944 ژەمی ماوە بەردەستە.‏

‏1,170,380 ژەمی یەکەم بەکارهاتووە

‏(36%) سەرووی 18 ساڵی.‏

‏(27%) سەرووی 12 ساڵی.‏

‏872,660 ژەمی دووەم بەکارهاتووە

‏(27%) سەرووی 18 ساڵی.‏

‏(20%) سەرووی 12 ساڵی.‏

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان

‏18 کانوونی دووەم 2022‏

بابەتی پێشتر

نرخی پشكنینی كۆرۆنا بەڕێژەی 40% كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا باس لە سەردانەكانی عامری و قائانی بۆ هەولێر و بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە شارەزوور كوژرا

گەنجێك لە شارەزوور بەهۆی لە دەست دەرچوونی فیشەك خۆی و دایكی برینداركرد و، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەكی…
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
زیاتر ببینە

تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمبۆلانسەکەی بردبوو، مەست نەبووە و ویستوویەتی تەرمی کەسێکی نزیکی پێبگوێزێتەوە.…
Total
0
Share