چی روودەدات ئەگەر هەموو رۆژێک خەیار بخۆین؟

رۆژانە خواردنی خەیار لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تەندروستە، بەوپێیەی خەیار سەوزەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاو و کالۆرییەکی کەمی تێدایە؛ لێرەدا سوود و زیانەکانی ئەم کردارە، لە زاری پسپۆڕانی تەندروستییەوە دەخەینەڕوو.

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی خەیار رۆژانە:

– زیاتر لە %95ـی خەیار لە ئاو پێکهاتووە، ئەمەش لەش بە شێداری دەهێڵێتەوە.

– ئەو ریشاڵەی لە توێکڵی خەیاردا هەیە، رێگری لە قەبزی دەکات.

– بۆ تەندروستیی پێست بەسوودە و هەوکردن کەمدەکاتەوە.

– بەهۆی ئەوەی کالۆرییەکی زۆر کەمی تێدایە و دەتوانێت یارمەتیت بدات بەزوویی هەست بە تێری بکەیت، هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش.

– دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کە یارمەتیدەر بێت بۆ رێکخستنی پەستانی خوێن.

بەڵام لەپاڵ ئەم سوودانەدا، دەکرێت خواردنی خەیار لە هەموو رۆژێکدا، ئەم زیانانەی لێبکەوێتەوە:

– ناهاوسەنگیی ئەلکترۆلایت و کەمیی پرۆتین.

– پێکهاتەیەکی تێدایە کە رەنگە ببێتەهۆی غازات لە هەندێک کەسدا، بەتایبەتی کاتێک بە رێژەیەکی زۆر یان لەگەڵ توێکڵەکەیدا بخورێت.

– کێشەی هەرس و دڵەکزێ؛ بەتایبەتی ئەگەر بە گەدەی بەتاڵەوە بخورێت.

– کەمبوونەوەی ئاستی خوێ لە لەشدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە گرنگیی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە لەگەڵ…
Total
0
Share