دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی: بۆ لابردنی غەبغەبە پێویستت بە 50 دەرزی دەبێت

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایگەیاند، بۆ چارەسەری غەبغەبە، پێویستە 50 دەرزی بەکاربهێندرێت.

دەزگاکە دەڵێت، ئەو دەرزییەی بۆ لابردنی غەبغەبە بەکاردەهێندرێت پێیدەوترێت کیبێلا، کە ئەو چەورییە خانانەی هۆكاری دروستبوونی غەبغەبەکەن، لەناویاندەبات.

ئامۆژگاریی بەکارهێنەرانی دەرزییەکەش دەکات و دەڵێت، “ئەگەر بە شارەزایانە بەکارنەهێندرێت، دەبێتەهۆی تێكشكاندنی خانەكانی پێست، بەوەش جوانیی پێست دەشێوێنێت، جگە لەمەش، رەنگە زیان لە دەمارەكانی ژێر چەناگەش بدات، ئەوەش ماسولكەكانی رووخسار لاوازدەكات، بەمشێوەیە قوتدانی خۆراک سەختدەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share