وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەران دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست، دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە، 8ـی 9ـی 2025، مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2024ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت، کە لەدوای 1ـی 7ـی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی، لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.

دەشڵێت، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە كاریگەریمان لەسەر دروستناكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاری لە پێشینەی حكومەتی هەرێم دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و دەڵێت،”هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە…
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: منداڵانی خانەكان جگە لە دامەزراندن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

وەزیری كار رایدەگەیەنێت، منداڵانی خانەكانی بێسەرپەرشتان لەدوای تەمەنی 18 ساڵی جگە لە دامەزراندن، یەكەی نیشتەجێبوونیشیان پێدەدرێت. کوێستان محەمەد،…
Total
0
Share