وەزارەتی خوێندنی باڵا: رێگە دەدرێت بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات 15 رۆژ بگەڕێنەوە هەرێم

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە رێگەدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات، کە بۆ ماوەی 15 رۆژ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لەسەر فەرمانى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا رێگە دەدرێت بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات، بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی (15) رۆژ لە رێکەوتی (1 تاوەکو 15ـی 11ـی 2025) و ئەو ماوەیەشیان، بە ماوەی مانەوە بۆ هەژماردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم فەرمانە بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ بەشداریی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە بڕیارە لە 11ـی 11ـی 2025 بەڕێوەبچێت، دەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: کەرکوکییە دڵسۆزەکان بە زووترین کات کارتەکانتان وەربگرنەوە

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی، رایگەیاند، کەرکوکییە دڵسۆزەکان بە زووترین کات کارتەکانتان وەربگرنەوە. ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،…
Total
0
Share