گەشتوگوزاری دوکان: هەموو هەینییەک 40 بۆ 50 هەزار گەشتیار روو لە دوکان دەکەن

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایگەیاند، “هەموو هەینییەک نزیکەی 40 بۆ 50 هەزار گەشتیار روو لە دوکان دەکەن”.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “لە دوای جەژنی رەمەزانەوە هەموو هەینییەک نزیکەی 20 هەزار ئۆتۆمبێل، 40 بۆ 50 هەزار گەشتیار روو لە دوکان دەکەن”.

وتیشی، “بەپێی ئامارە نارەسمییەکان لە جەژنی رەمەزانەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 450 بۆ 500هەزار سەردانیکەر و گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی دوکان کردووە”.

لەبارەی نرخی کابینە و کەپرە گەشتیارییەکانی دوکانەوە، رێژین رەئوف وتی، “لەڕووی نرخەوە کەس گلەیی نەبووە و ناهێڵین قۆرغکاریی بکرێت، بەراورد بە شوێنە گەشتیارییەکانی دیکەی هەرێم نرخ لە سلێمانیدا هەرزانە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: هاورده‌كردنی خورما به ‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به ‌قاچاغ ئاساییه

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبووه‌ له‌ خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه‌…
Total
0
Share