وێستهام (80+10)ی مان سیتی ڕەتکردەوە

یانەی وێستهامی ئینگلیزی ئۆفەرێکی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی دیکلاین ڕایس ڕەتکردەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی مان سیتی لەسەر ڕاسپاردەی گواردیۆلا گرێبەستێکیان بەبڕی 80 ملیۆن پاوەندی کاش و 10 ملیۆنی زیادە بۆ واژۆکردنی گرێبەستی دیکلاین ڕایس پێشکەش بە وێستهام کردووە، بەڵام ئۆفەرەکە ڕەتکراوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئارسیناڵ بەنیازە گرێبەستی سێیەم بە تێچووی 75 ملیۆن و 15 ملیۆنی زیادە پێشکەشبکات، بەڵام ئەو ئۆفەرەش ئەگەری ڕەتکردنەوەی زۆرە.

ئیدارەی “هامەرز” بەرامبەر بە دیکلاین ڕایس خواستی لەسەر 100 ملیۆنی کاشە بەبێ زیادەی پاداشتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share